kurdland روستاى سولاکان دردامنه كوه 2835متري عبدالرزاق باآب وهوايي كوهستاني وطبيعتي زيبا ومردماني ازتبارفرهنگ وادب واكثراتحصيل كرده باحدود120نفردارندگان تحصيلات عالي وحدود13وبلاگ نويس ويك وبسايت رسمي يكي ازنادرترين روستاهاي ادبي وفرهنگي ايران وكردستان ميباشدوحدودات روستاازگنجيه زيويه تانزديكيهاي غاركرفتوكه هردوضلع اين روستاوغارهاي زيرزمينان درامتداداين اضلاع وآثارباقيمانده ازقلعه هاي باستاني ازوجودتمدني عظيم حکايت دارد سنه- فێستیڤاڵی یه‌که‌مین خه‌ڵاتی مه‌وله‌وی بۆ شێعر به هه‌ڵبژاردنی 4 کتێبی بڵاوکراوه و 10 شێعری سه‌رکه‌وتوو سه‌ر له ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 27ی مه‌ی/ 7ی جۆزه‌ردان کۆتایی به کاری خۆی هێنا. به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس؛ لێژنه‌ی داوه‌رانی ئه‌م فێستیڤاڵه به داکۆکی کردن له‌سه‌ر تازه‌بوونی شێعری، ساکاری زمان، ئاوێته‌کردنی ئه‌ندێشه و زمان، وێنه‌ی خوێنه‌ر له شێعردا و په‌یامی ئه‌مڕۆیی، هه‌ڵبژاردنه‌کانی یه‌که‌مین خه‌ڵاتی مه‌وله‌وی بۆ شێعریان ده‌ستنیشانکرد. به‌پێی به‌یانییه‌ی داوه‌رانی ئه‌م فێستیڤاڵه ؛عه‌لی ئۆلفه‌تی له شاری کرماشان بۆ کتێبی "سانه‌ناو"، حه‌بیوڵڵا به‌خشووده له ئیلام بۆ کتێبی "په‌پوو"، ئیسماعیل ئه‌عزه‌می له شاری دیوانده‌ره بۆ کتێبی "چرکه‌کانی ئێواره‌یه‌کی نامۆ" و هه‌وار خزرزاده له شاری مه‌هاباد بۆ کتێبی "خه‌مه چه‌تراوییه‌کانی باخچه‌یه‌ک هه‌نار و کچێنی" وه‌ک کتێبی هه‌ڵبژارده له‌ناو 30 کتێبی ناردراو، خه‌ڵاتکران. هه‌روه‌ها، "چه‌نگیز ئێقباڵی" له ئیسلام ئاباد غه‌رب، "جه‌ماڵ مه‌ڵایی" له سنه، "شه‌هلا حه‌سه‌ن زاده" له سنه، "سۆران حسێنی" له بانه، "دیمه‌ن سوهرابی" له بۆکان، "سۆمه‌ییه مێهری" له ئیلام، "ناسر یه‌زدانی" له‌دیوانده‌ره، "قاسم تاباک" له مه‌هاباد و "حسێن شه‌ریفی" له سه‌قز ، 10 شاعێری هه‌ڵبژارده له نێوان 297 شاعێری به‌شداربووی فێستیڤاڵی یه‌که‌مین خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی مه‌وله‌وی بۆ شێعری کوردی بوون. شیاوی ئاماژه‌یه؛ ئه‌م فێستیڤاڵه دوای خه‌ڵاتکردنی فه‌ریاد شیری، جه‌لال مه‌لکشا، ئه‌مین گه‌ردیگلانی، کلسووم عوسمانپوور و عه‌لیڕه‌زا خانی وه‌ک ده‌سته‌ی داوه‌رانی یه‌که‌مین خه‌ڵاتی مه‌وله‌وی بۆ شێعر، کۆتایی به کاری خۆی هێنا. نظرات شما عزیزان:
آخرین مطالب ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() نويسندگان پيوندها ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]()
![]() |
|||
![]() |